English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"ئەسترازێنیکا"دژە تەنەکان بەهێز دەکات لەدژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن
2021-12-27 [03:24 AM]

zna


ڤاکسینی "ئەسترازێنیکا"ی دژی کۆڕۆنا (ChAdOx1-S) توانای بەرزکردنەوەی ئاستی دژەتەنی پیشاندا لە دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە ڤایرۆسی "سارس-کۆڤ-2" (B.1.1.529) کاتێک کە ژەمی سێهەمییان وەرگرت، ئەمەش بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی نوێی تاقیگەیی کە لە لایەن زانکۆی ئۆکسفۆردەوە ئەنجام دراوە. ڤاکسینەکە سەرکەوتوو بوو لە لاوازکردنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن پاش وەرگرتنی ژەمی سێهەم بە بەراورد بە لاوازیەکەی دوای دووەم ژەم.

ئەو ئاستانەی لەسێیەم ژەم تۆمارکراون زیاتر بوون لەو ئاستانەی کە لە دژەتەنی کەسانێک هەبوون کە توشی نەخۆشی کۆڕۆنا ببوون و بە شێوەیەکی ئاسایی چاک بوونەتەوە.ئەمەش لەسەر ئاستی گۆڕاوەکانی (ئەلفا و بێتا و دەلتا و زنجیرەی سەرەکی ڤایرۆسەکە).

و نموونەی وەرگیراو لە بەشداربووان دوای وەرگرتنی ژەمی سێیەم بە مانگێک دەرکەوت کە ڤاکسینەکە توانای لاوازکردنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی هەیە بە ئاستێکی زۆر نزیک لە ئەنجامەکانی یەک مانگ دوای ژەمی دووەم لە دژی گۆڕاوی دەلتا1.

و لێکۆڵینەوەکان دووپاتیان کردەوە کە دوو ژەم لە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا دەتوانێت پارێزگاری دژی دەلتا دروست بکەن. توێژینەوەکە لەلایەن ژمارەیەک لە لێکۆڵەرەوەکان لە زانکۆی ئۆکسفۆرد ئەنجامدراوە و بریتی بوو لە شیکردنەوەی نموونەی خوێنی تووشبووانی کۆڕۆنا، لە نێویاندا ئەو کەسانە هەبوون کە دوو ژەمیان لە کاتی خۆیدا وەرگرتبوو لەگەڵ ژەمی سێیەمی پشتگیریکراو، و ئەوانی تر لە چاکبووانی ڤایرۆسەکانی تر بوون. توێژینەوەکە نموونەی 41 کەسی وەرگرت کە سێ ژەمی ڤاکسینی ئەسترازێنیکایان وەرگرتووە.

لەم بارەیەوە بەڕێز پرۆفیسۆر جۆن بێڵ، پرۆفیسۆری پزیشکی لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا و یەکێک لە لێکۆڵەرانی توێژینەوەکە، ڕایگەیاند: "ئەم توێژینەوانە پشتگیری پێشنیارەکان دەکەن بۆ وەرگرتنی سێهەمین ژەمی ڤاکسین وەک بەشێک لە ستراتیژیەکانی کوتانی نەتەوەیی، بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە گۆڕاوەکانی تر، لەوانە ئۆمیکرۆن". لە لای خۆیەوە مینی پانگالۆس، جێگری جێبەجێکاری سەرۆکی توێژینەوەی و گەشەپێدانی دەمانسازی لە ئەسترازێنیکا، ڕایگەیاند: " ڤاکسینی ئەسترازێنیکا ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە بەرنامەکانی کوتان لە جیهاندا، و ئەم داتایانە متمانەمان بە پێشنیارەکان بۆ ژەمی سێیەم بەهێزتر دەکات و هەروەها گرنگە لە وێنە گشتیەکە تێبگەین سەبارەت بە ئاستی دژەتەنەکان بۆ گەیشتن بە وێنەیەکی باشتر لەبارەی ئەو بەرگرییەی کە ڤاکسینەکان دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دابین دەکەن، وە باوەڕمان وایە کە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە وەڵامی خانەی T (خانە تییەکان) دەداتەوە بۆ دابینکردنی بەرگری درێژخایەن لە بەرامبەر حاڵەتەکانی سەختی نەخۆشی کە دەبێتە هۆی سەدانی نەخۆشخانە ".

دتوێژینەوەکانی تر ئەوەیان دەرخستووە کە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا دەتوانێت وەڵامدانەوەیەکی هەمەجۆر و درێژخایەن دروست بکات بۆ گۆڕاوەکانی تر، ئەمەش دەبێتە هۆی هاندانی وەڵامدانەوەیەکی بەرفراوانتر لە دژەتەنەکانەوە، کە بەشداری دەکات لە دابینکردنی بەرگری دژی نەخۆشی کۆڕۆنا. ئەسترازێنیکا بەڵگە کۆ دەکاتەوە لە داتای ڕاستیەکان کە کاریگەری ڤاکسینی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن هەڵدەسەنگێنێت بە هاوکاری ژمارەیەک لە گرووپە ئەکادیمیەکان لە باشووری ئەفریقا.

هەروەها کۆمپانیاکە شیکردنەوەی بۆ نموونەی خوێنی وەرگیراو لە لە بەشداربووان کرد لە قۆناغی دووەم/سێیەم لە تاقیکردنەوەی کلینیکی بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی کاریگەری لاوازکردنی دابینکراو لەلایەن ڤاکسینەکەوە کاتێک وەک وەرگرتنی ژەمی سێیەمی پشتگیریکەر لە دژی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بۆ هەردوو ڤاکسینی ئەسترازێنیکا و نەوەی داهاتووی ڤاکسینی تاقیکاری کۆڕۆنا AZD2816. و پێشبینی دەکرێت زانیاری ئەم توێژینەوانە بەم زووانە بەردەست بێت. لە ئێستادا زانیاری بەردەست لەسەر کاریگەری ڤاکسینەکە لە دژی گۆڕاوەکانی تر جگە لە ئۆمیکرۆن، پشتگیری بەکارهێنانی ژەمی سێهەمی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا دەکات لە ژێر خشتەیەکی کوتانی ڕێک یان تێکەڵ . لە شیکردنەوەیەکی لاوەکی کە لە پەراوێزی تاقیکردنەوەکانی COV001 و CF002 ئەنجام دراوە ئەنجامەکان دەریانخست کە ژەمی سێیەمی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا کە بە لایەنی کەمەوە دوای شەش مانگ لە ژەمی دووەم وەرگیرابێت هاوکاربووە لە لە بەهێزکردنی دژەتەنەکان بە ڕێژەی 6 ئەوەندەی بە پارێزگاریکردن لە وەڵامدانەوەی خانەی T (خانە تییەکان). لەگەڵ ئەوەشدا، وەرگرتنی ژەمی سێیەمی پشتگیریکراو کاریگەری زۆرتری لاوازکردنی دەخست دژی گۆڕاوەکانی ئەلفا و بێتا و دەلتا بە بەراورد لەگەڵ سیستەمی دوو ژەمی.

و لە تاقیکردنەوەی پزیشکیدا، کاریگەرییە لاوەکییەکانی ژەمی سێیەم لە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا زۆر کەمتر بوو لە بەبەراورد بە یەکەم ژەم. سەرەڕای ئەوەش، تاقیکردنەوەی COV-BOOST نیشانی دا کە سێیەمین ژەم لە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا بەشداری کرد لە دروستکرنی وەڵامێکی بەرگری بەرزتر بە بەراورد بە ئەو ڕێکاریانەی کە دژی گۆڕاوی دەلتا و زنجیرەی سەرەکی ڤایرۆسیەکە بەکاردێت دوای زنجیرەیەک لە کوتانی سەرەتایی بە بەکارهێنانی ئەسترازێنیکا یان "ڤايزەر- بايۆنتیك" (BNT162b2)10 توێژینەوەکەی زانکۆی ئۆکسفۆرد زانکۆی ئۆکسفۆرد توێژینەوەیەکی تاقیگەیی ئەنجامدا بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەری لاوازکردنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بە کۆکردنەوەی نمونەیەکی زۆری خوێنی ئەو کەسانەی کە لە کۆڕۆنا چاک بوونەوە، لەوانە گۆڕاوەکانی ئەلفا و بێتا و گاما و دەلتا دەگرێتەوە، هەروەها ئەوانەی سێ ژەمیان لە ڤاکسینی "ئەسترازێنیکا" یان "ڤايزەر- بايۆنتیك "(BNT162b2). وەرگرتووە. بە گشتی نموونەکان لە 41 کەسەوە شیکرانەوە کە سێ ژەمی ئەسترازێنیکا و 20 کەسیان کە سێ ژەمی ڤايزەر- بايۆنتیك (BNT162b2) یان وەرگرتووە.





ئەم هەواڵە 925جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad