English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تالیبان کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان و دوو وەزارەتی ھەڵوەشاندەوە
2021-12-27 [06:21 AM]

ZNA – هەولێر


بیلال کەریمی، جێگری گوتەبێژی دەستەڵاتی ئەفغانستان، ئاشكرایكرد، حکوومەتەكەیان  ھەردوو لیژنەی ھەڵبژاردنەکانی ئەفغانستان و وەزارەتەکانی ئاشتی و کاروباری پەرلەمانی ھەڵوەشاندووتەوە.

کەریمی، ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم لیژنانە بۆ دۆخی ئێستای ئەفغانستان پێویست نین و گوتی، ئەگەر لە داھاتوودا پێویست بەو لیژنانە ھەبوو، حکوومەتی تالیبان دەتوانێت چالاکیان بکاتەوە. تالیبان، پێشتر وەزارەتی کاروباری ژنانیشی داخستبوو.

رۆژی رابردوو حکوومەتی تالیبان رایگەیاند نابێت مۆسیقا و گۆرانی لە نێو ئۆتۆمبێلاندا بڵاوبکرێتەوە ژنانیش بێ سەرپۆش سواری ئۆتۆمبێل نەکرین و نابێ بە تەنیا و بێ ئەوەی کەسوکاری نزیکی خۆیان دەگەڵ بێت سواری ئۆتۆمبێل بن.





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad