ZNA - هه‌ولێر
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28-12-2021 دۆخی كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كانی عێراقی بڵاوكرده‌وه، پێشبینی ده‌كات رۆژی پێنجشه‌ممه لافاو ناوچه‌كانی باشووری عێراق بگرێته‌وه.
كه‌شناسی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه كه پێشبینی ده‌كرێت رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو لافاو له ناوچه‌كانی باشووری عێراق بدات.
ئه‌مساڵ له چه‌ند شوێنێكی پارێزگاری هه‌ولێر لافاو دروست بوو و زه‌ره‌و زیانی ماددی و گیانی لێكهوتهوه، له ئێستاشدا پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌مجاره لافاوه‌كه پارێزگاكانی باشووری عێراق بگرێته‌وه.
ئەم هەواڵە 817جار خوێندراوەتەوە |