ZNA- هەولێر
رەسول رازی، ئەندامی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، رایگەیاند، لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی نیازی بایکۆتکردنی پرۆسەی سیاسییان نییە.
رەسووڵ رازی گوتی: لایەنەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی بە ئامانجی بەدەستھێنانی زانیاری لەبارەی کاندیدانی دوو لایەنەکە بۆ پۆستەکانی سەرۆك کۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران سەردانی کورد و سوننە دەکەن.
ئەو ئەندامەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئاماژەی بەوەشكرد، ھەر لایەنێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داھاتوو پێشکەش دەکات و ھەر کەسێک لەنێو چوارچێوەی ھەماھەنگی زۆرترین دەنگی بەدەست ھێنا، ئەوا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داھاتوو کاندید دەکرێت.
چوارچێوەی ھەماھەنگی ھەریەک لە ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانیی ھێزەکانی دەوڵەت، ھاوپەیمانیی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقوق و پارتی فەزیلە لەخۆدەگرێت.
ئەم هەواڵە 763جار خوێندراوەتەوە |