ZNA - هه‌ولێر
ئاژانسه‌كان له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێیه‌تی سوریا بڵاویان كرده‌وه، له شاری ئه‌عزازی باكوری سوریا ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی سه‌ر به توركیا ته‌قیه‌وه.
كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ی سعودی جه‌ختی كرده‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی توركیا له شاری ئه‌عزازی باكوری حه‌له‌ب ته‌قیوه‌ته‌وه.
پێشتر ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی سوریا "سانا" رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له نێوان تیرۆریستان و چه‌كدارانی سه‌ر به توركیا له ناوچه‌ی باب بریفی حه‌له‌ب، دوو تیرۆرست كوژران و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سه‌ر به توركیا بریندار بوون.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێیه‌تی باسیان له‌وه كرد، دوای دروستبوونی ناكۆكی له‌سه‌ر دابهشكردانی موڵك و ماڵی دزراو و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی كشتوكاڵی له گوندی تهفرعهی ناوچه‌ی باب بریفی حه‌له‌بی باكور، شه‌ڕێكی به‌هێز به چه‌كی كلاشنكۆف له نێوان چه‌كداران روویدا.
سه‌چاوه‌كان ئه‌وه‌یان خسته‌روو، پێكدادانه‌كه بووه‌هۆی كوژرانی دوو چه‌كدار و بریندار بوونی چواری دیكه، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ترس و دڵهڕأوكێ له نێوانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروست بووه.
سپۆتنیك
ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە |