English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران لە دانووستانی ئەتۆمی خەریکی پاشەکشە لە داخوازەکانیەتی
2022-01-02 [12:43 PM]

​ZNA- هەولێر


ماڵپەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بڵاوی‌کردەوە کردەوە شاندی ئێرانی لە دانوستانەکانی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، پاشەکشەیان لە هەندێک لە داخوازییەکانیان کردووە.

ماڵپەڕی نوورنیوز لە راپۆرتێکدا دەڵێت ڕووسیا و چین، ئێرانیان رازی کردووە لە دانوستانی ڤیەننادا واز لە هەندێک لە داواکارییەکانی بهێنێت.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ئەمە بە مانای ملکەچ بوونی تەواو لە بەرانبەر ویستەکانی رووسیا و چیندا نیە، بەڵکوو ئێران بە راوێژکردن لەگەڵ ئەم دوو وڵاتە، بە پێشنیارەکانی خۆی خویدا چووەتەوە.

پێشتر میخائیل ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە دانووستانی زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، بە  گۆڤاری فۆرین پۆلیسی گوتبوو، ڕووسیا و چین ئێرانیان ناچار کردووە واز لە هەندێک لە داواکارییەکانی خۆی بهێنێت و گفتوگۆکان لەسەر بنەمای ڕەشنووسی شەش گەڕی پێشووی دانوستانەکان درێژە پێبدا.

 

 

 





ئەم هەواڵە 466جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad