ZNA – هەولێر
بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی Spider-Man بەناوی Spider-Man: No Way Home، بڵاوکرایەوە و توانی ژمارەی پێوانەیی لە رووی بەدەستهێنانی داهاتەوە تۆماربکات. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا 121 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا و بەمەش توانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماربکات. ئەم بەرهەمە لە 17 کانوونی یەکەمی 2021 بڵاوکرایەوە و کۆی داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 751 ملیۆن و 285 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. لەم بەشە نوێیەدا باس لە دەرکەوتنی کارەکتەری سپایدەرمان دەکات و ناسنامەی راستەقینەی ئاشکرا دەبێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad