ZNA – هەولێر
هونەرمەندی عێراقی کازم ساهیر و هونەرمەندی لوبنانی نەجوا کەرەم، نوێترین ئاهەنگی سەری ساڵ بۆ هەوادارانیان لە دوبەی سازدەکەن. ئاهەنگەکە لە 14 کانوونی دووەمی 2022 سازدەکرێت، تێیدا گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانیان پێشکەش دەکەن. دوایین دەرکەوتنی ساهیر لە چوارچێوەی پێشانگەی ئێکسپۆ 2020 بوو لە دوبەی، تێیدا وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە لە بەشی عێراق لە پێشانگەکەدا گیرابوو. هەر بەم دواییە ئەو گۆرانیبێژە سەردانی مۆزەخانەی مدام تۆسۆ لە دوبەی کرد کە پەیکەری مۆمۆی بۆ دروستکراوە و لە نزیکەوە پەیکەرەکەی بینی.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad