English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسروور بارزانیی خاكەڕێ ، دڵسۆز بۆ گەل وینشتیمان
2022-01-05 [06:44 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


چەند ساڵی رابردوو، ناوچەكە و عێراق رووبەرووی كۆمەڵێك رووداو و پێشهات و قەیرانی گەورەبوونەوە ، كە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆ كاریگەرییان لە سەر كۆی گشتی گەل و هەرێمی كوردستان و بەتایبەت زۆربوونی ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكانی حكومەتی كوردستان دانا ، بەشێوەیەك ئەگەر هەر حكومەت و دەوڵەتێكی دیكە بوایە ، ئەستەم بوو بتوانێت خۆڕاگڕ بێت و هەڕەسهێنانی مسۆگەر دەبوو ، بەتایبەت بە بوونی چەندین دوژمنی دەرەكی و  نەیارانی ناخۆیی كە لە جیاتی پشتیوانی كردنی دۆزی و نیشتیمانەكەیان بەردەوام خەونی لە بارچوون و رووخاندنیان دەبینی . بەڵام بە سیاسەت و مامەڵەكردن و ئیدارەدانێكی  زۆر ورد و ژیرانە و پشوو درێژانە لەگەڵ  رووداوەكانی بەردەمی توانیی هەنگاو بە هەنگاو كۆسپ و بەربەستەكانی بەردەمی تێكبشكێنێت و ڕێگە نەدات بێ‌ هیوایی و سیناریۆی ناحەزان سەركەوتوو بێت .راستییەكی حاشاهەڵنەگر هەیە كە پێویستە هەموو خەڵكی هەرێمی كوردستان و تەنانەت خەڵكی دیكەش  شایەتی بۆ بدەن ئەویش ئەوەیە كە ئەوەی رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان   له ‌ماوەی دەستبەركاربوونی تەمەنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامیداوە نەوەك هەر تەحەدایەك بووه،‌ بەڵكو نموونەی حوكمڕانییەكی بێوێنە بووە لە مێژووی حوكمڕانی ناوچەكە و ئەگەر بڵێین زۆربەی وڵاتانی جیهانیش، چونكە ئەو قەیرانە یەك لە دوای یەكەی كە لەم دووساڵەدا بەرۆكی حكومەتی گرت، خۆ هەر حكومەتێكی دیكە بووایە ئەوا نەیدەتوانی بۆ چەند رۆژێكیش خۆی لەسەر پێ رابگرێ قەیرانی ئابووری، قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەردەوامی كێشەی سیاسی و ئابووری  لەگەڵ بەغدا، دابەزینی نرخی نەوت كە تاكە سەرچاوەی داهاتی هەرێمە بۆ كەمتر  ئاست بۆ دە دۆلاری ئەمەریكی ، رووداوە سرووشتییەكان و دروستكردنی قەیرانی ناخۆیی وەك كۆچبەران و هەوڵی دروستكردنی شەڕی ناخۆیی و ئینجا رووداوە سرووستییەكان و بەردەوامی شەڕو پەڵاماردانی داعش و گروپە میلیشاكانی دیكە بۆ سەر هەرێمی كوردستان ،  ئەمانە هەمووی وەك گورزێكی كەمەرشكێن بوون بۆ سەروەری و كیانی حكو‌مەت و هەرێمی كوردستانیش، ئەمە وێڕای پیلانی ناو‌خۆ و موزایەدەچییەكان كە هەمیشە لە سێرەدابوون – بە ئێستاشەوە- بۆ لێدان لە ئامانج و پلانەكانی حكومەت، بەڵام رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بە پێڕەوكردنی  نەخشەڕێگای كارنامەی كابینەی حكومەتەكەی و جێبەجێكردنی هێڵە گشتییەكان توانی  ئیحتیوای هەموو ئەم قەیرانانە بكات و دواتر چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزێتەوه ‌و كۆنتڕۆڵیان بكات.ئێستا دەتوانین بڵێین بارودۆخی حكومەت – وێڕای بەردەوامی و بوونی ئاستەنگەكان، لەوپەڕی بەهێزبوەنیدایه ‌و رۆژ لە دوای رۆژیش ئامانجەكانی دێتە دی.لەم شەن و كەوە مەبەستمە بڵێم كە دیارە كاریزمای و خۆڕاگری و ئیرادەی پۆڵایینی  ئەم  سەركردەیە هۆكارەكەی ئیلهام و وزە بەخشی كاریزمای خودی  سەرۆك بارزانییە، كە ئەمیش بنچینە سەرەكییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئیلهام و گەورەیی پارتی بەرابەرایەتیی بارزانیی دەگەڕێتەوە، كە توانیوێتی بەرپرسیارانە و دڵسۆزانە و وەك خزمەتكارێك هەمیشە لەگەڵ هەست وسۆز و ناخۆشییەكانی گەل ونیشتیمانەكەی دابێت و بڵێت كە حكومەتی كوردستان ماڵی هەمووانە بە بێ‌ جیاوازی و ئێمە هەموومان بۆ یەك ئامانج و مەبەستین .





ئەم هەواڵە 3739جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad