English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌له‌م وه‌رزه‌دا جه‌ڵته‌ی‌ دڵ زۆر ده‌بێت
2022-01-05 [06:38 AM]

ZNA— هەولێر


له‌ وه‌رزی زستاندا و له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما مه‌ترسی توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ زۆر ده‌بێت چونكه‌ ملوله‌كانی خوێن ته‌سك ده‌بنه‌وه‌ و كۆئه‌ندامی ده‌ماریش هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ به‌ گه‌رمی بمێنێته‌وه‌. یوسف سادق مامۆستا له‌ كۆلێژی پزیشكی له‌ زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ ده‌ڵێت" له‌ وه‌رزی زستاندا چالاكیه‌كانی كۆئه‌ندامی ده‌مار زۆر زیاد ده‌كات به‌راورد به‌ وه‌رزه‌كانی دیكه‌، مه‌ترسی توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ زۆر ده‌بێت هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ هاوڵاتیان ماڵه‌كانیان گه‌رم بكه‌ن هه‌تا توشی جه‌ڵته‌ نه‌بن" ئه‌م پزیشكه‌ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌ وه‌رزی زستاندا جلوبه‌رگی گه‌رم بپۆشن و ناو به‌ناو سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن هه‌تا له‌م حاڵه‌ته‌ دووربن. نیشانه‌كانی توشبوون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ ، بریتیه‌ له‌ ئاره‌قكردنه‌وه‌ زۆر و دروستبوونی ئازار له‌ شاندا و هه‌ستكردن به‌ سه‌رگێژ خواردن و قورسبوونی سنگ و سه‌ر، هه‌ركات هه‌ستت به‌م حاڵه‌تانه‌ كرد ئه‌وه‌ ده‌ست به‌جێ سه‌ردانی پزیشك بكه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان له‌گه‌ڵدایه‌ وه‌ك شه‌كره‌ و به‌رزی په‌ستانی خوێن ئه‌وه‌ مه‌ترسیه‌كه‌ له‌سه‌ریان چه‌ند جار زیاتره‌. وه‌رزشكردن و چالاكی جه‌سته‌ و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنی چه‌ور و سوێر و نه‌خواردنی خۆراك پێش كاتی نوستن و خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو به‌ بڕی پێویست هاوكارێكی باشن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیه‌كانی جه‌ڵته‌ی‌ دڵ.





ئەم هەواڵە 1501جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad