ZNA – هەولێر
کۆمپانیای یونیڤێرسال پیکچەرز رایگەیاند، فیلمی سینەمایی 'Marry Me' لە 9 شواباتی داهاتوو لە سینەماکانی فەرەنسا نمایشدەکرێت. بڕیارە ئەم بەرهەم سینەماییە لە 11 شوباتی داهاتوو لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشبکرێت و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند جارێک بڵاوکردنەوەی دواخرا. لەم بەرهەمەدا جێنیفەر لۆپێز رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت کە رۆڵی هونەرمەندێکی پۆپ دەگێڕێت و بەر بەڕێوەچوونی ئاهەنگی هاسەرگیریان، لێی جیادەبێتەوە و بۆی دەردکەوێت کە خیانەتی لێی کردووە. لەم بەرهەمدا ئۆوین وێلسن لە برامبەر جێنیفەر لۆپێز رۆڵدەگێڕێت، هەروەها هەریەک لە سارا سیلڤەرمان، مالۆما و جۆن برادلی رۆڵیان تێیدا گێڕاوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad