English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆكرانیا پێشنیازی كۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ رووسیا و ئەمەریكا دەكات
2022-01-15 [06:54 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرۆکی ئۆكرانیا، پێشنیازی بەستنی لووتکەی سێقۆڵی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن کرد.

سەرۆکی نووسینکەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، ئەندریە یرماک لە لێدوانێکدا سوپاسی وڵاتەکەی ئاراستەی ئەمریکا کرد بۆ ئەو هەوڵی نێوەندگیرییەی کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی هەرێمی دونباس دەیدات.

ئەندریە یرماک راشیگەیاند، سەرۆکی ئۆكرانیا پێشنیازی بەستنی لووتکەی سێقۆڵی لەگەڵ پوتین بۆ بایدن کردووە کە دەکرێت بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام بدرێت.

سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆكرانیا ئاشکرای کرد کە لایەنی ئەمریکا بە بایەخەوە پێشوازییان لەو پێشنیازە کردووە و راشیگەیاند کە ئەوان چاوەڕوانی وەڵامی لایەنی رووسیا دەکەن.

جێی ئاماژەیە، نزیکەی حەوت ساڵە پەیوەندییەکانی نێوان کیێڤ و مۆسکۆ ئاڵۆزیی بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش بەهۆی لکاندنی نایاسایی رووسیا بۆ دوورگەی کریمیا و پشتگیریکردنی بۆ جوداخوازان لە دونباس دێت.

 





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad