English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین زانیاری لەسەر گەیشتنی ٢٠٠ ملیارەکە
2022-01-15 [02:15 AM]

ZNA-ھەولێر


سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، ئێمە بەردەوام لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر ھێڵین، تاوەکو رێکارەکانی ناردنی بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری مووچەی مانگی ١٢ـی ساڵی رابردوو بگاتە ھەرێمی کوردستان.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا  رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی سێشەممەی رابردوو ١١ـی کانوونی دووەم / یەنایەری ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، بڕیاری خەرجکردنی ٢٠٠ ملیاری مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ دا.

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا روونیکردەوە، "ئەم ھەفتەیە رێکارەکانی تایبەت بە وەزارەتی دارایی و گەنجینە و بانکەکان تەواو دەبن، پێشبینی دەکەم ھەفتەی داھاتوو پارەکە بخرێتە سەر حیسابی ھەرێمی کوردستان".

بە گوێرەی رێککەوتنی نێوانی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ کە لەمانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئیمزای لەسەر کرا، مانگانە بڕی ٢٠٠ ملیار دینار رەوانەی ھەولێر دەکرێت بۆ ئەوەی بۆ مووچە بەکار بھێنرێت.‌





ئەم هەواڵە 3058جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad