English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارزانیی واتا كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری
2022-01-15 [03:09 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


مستەفا بارزانی نەمر ئەم بیرۆكەیەی زادەی پشتاوپشتی شۆڕشگێڕی بنەماڵە  تێكۆشەر و خەباتگێرەكەی  بوو هەر لە شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد و دەیان كەڵە پیاوی دیكەی بارزان كە ببوونە فریادڕەس بۆ بەشێك لە شۆڕشەكانی باكور و باشور و رۆژهەڵاتی كوردستان تا ئەوەی بارزانی نەمر دەبێتە بەشێك لە دامەزرێنەرانی كۆماری كوردستان لە مەهاباد و دەبێتە بەشێك لەو دەستكەوتە گرنگە، پاش لە دەستدانی كۆماری كوردستان خەبات و تێكۆشان لە سەر دەستی بارزانی نەمر دەگوازرێتەوە و پارتی وەك ئاڵاهەڵگر و میراتهەڵگر و مەشخەڵهەڵگر درێژەپێدەر و ئومێدی نەتەوەیەكە تا بە ئیستەمان.
قۆناغی كوردایەتی لە لۆكاڵی و خێلگەڕییەوە گۆڕی بۆ بزاڤێكی رزگاریخوازی نەتەوەیی و هەر لە زاخۆوە تا خانەقین كەسایەتی بەهێز و تێگەیشتوو و پێگەیشتوو، كەڵە پیاوانی هزری كوردایەتی و شۆرشگێریی لە سنوری پارتێكدا كۆكردەوە، بۆ یەك ئامانج و یەك ئاوات كوردایەتیی و رزگاریخوازی و بەدەسهێنانی مافەرەوا زەوتكراوەكان.

بارزانی نەمر وەك رابەرێكی نەتەوەیی كورد وكوردستان تەجرووبەیەكی سەركەوتووانەی هەبوو لە رووی شۆڕش و كوردایەتی هەر ئەوەش وایكرد پارتی دیموكراتی كوردستان بە بناغەیەكی پتەو و بە هێزێكی بەرجەستەی نەتەوەییەوە بێتە مەیدانی خەبات و لە ماوەیەكی كەمدا و بە چەند قۆناغێك بگاتە ئەو ئاستەی كە گفتۆگۆكان لەگەڵ دەسەڵاتدارنی عێراق بكات بە مەبەستی خستنەڕووی مافە رەواكانی گەلی كورد و هەوڵدان بۆ هێنانەدی ئاواتی چەند ساڵە.پارتی بەرابەرایەتیی بارزانی هەوێن و مەشخەڵی  بەردەوامیدان بە خەبات و قوربانیدان بوو تا بە هۆیەوە هەنگاوەكانی شۆرش تاو بدەن و درێژە بە بڵێسەی بزاڤی رزگاریخوازی بدرێت.

بۆ باشوری كوردستان و بە تایبەتمەندی و ئەقڵانیەتێكی باڵا و لێزانانەوە بناغەی پارتێكی سەرانسەری دادەمەزرێنرێت.

گرنگی پارتی دیموكراتی كوردستان لەوەدایە هەر لە سەرەتای دامەزراندنەوە تا ئەمڕۆ وەكو پرەنسیپی كار رێچكەیەكی ئاشتیانەی گرتۆتە بەر گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن و هەموو ئەمانە دەستكەوتی گرنگ و هەنگاوی نوێ بوون لەو سەردەمەدا، كە دواتر بەرهەمی گفتوگۆكان بێ ئەنجام بوون، شۆرش و بەرخۆدان بووە كاری لە پێشینە و سەرئەنجام شۆڕشی مەزنی ئەیلولی لێ بەرهەم هات كە حكومەتی ئەو كاتی عێراقی ناچاركرد بە رازیبون بە رێككەوتننامەی 11ی ئاداری 1970، وەلێ پیلانێكی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی بووە هۆكاری نسكۆ، قۆناغێكی تری بەرخۆدان هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخواز بوو كە دواتر بەرەی كوردستانی بووە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی تەواوی لایەنەكان و بەرهەمەكانی راپەڕین و دوای راپەرینی بەدوادا هات.
بەهەمان شێوە ئەو ستراتیژ و كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەرییە درێژە و بەردەوامەی هەیە و لە سەر دەستی  سەرۆك مسعود بارزانیی  ئەمڕۆ  گەلی كورد خاوەن  قەوارەیەكی دەستووری متمانەپێكراوە و لە هەمانكاتیشدا ، بە بیروهزرێكی نەتەوەیی و نیشتیمانیی وەك فریادڕەس و خەمخۆر و دڵسۆزییەك  بەردەوام لە پێناو یەكریزی و كوردایەتیی  تێكدەكۆشێت و چونكە  كلیلی سەركەوتن  وبەدەسهێنانی مافەرەواكان بە تەبایی نێوماڵی كوردستانی دەبینێت .





ئەم هەواڵە 931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad