English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران هاورده‌ی مۆبایلی سنووردارتر کرد
2022-01-19 [06:54 AM]

​ZNA - هەولێر


حکوومەتی ئێران هاوردە‌ی هاندی مۆبایلی گرانتر لە ٦٠٠ دۆلار بە نایاسایی دەزانێت

سەرۆکی گشتیی گومرکی ئێران ڕایگەیاند، بە مەبەستی راگرتنی هاوسەنگیی بازاڕ لە بوودجەی ساڵی داهاتوودا، هاوردە کردنی ئوتۆمبێلی گران و هاندی مۆبایلی گرانتر لە ٦٠٠ دۆلار ڕێگە پێ‌نادات.

ئەم لێدوانانەی عەلیرەزا موقەددەسی لە کاتێکدایە کە ئەنجوومەنی هاوردەکارانی هاندی مۆبایل رایگەیاندووە، مۆبایلی گرانتر لە ٦٠٠ دۆلار تەنیا ٥لەسەدی مۆبایلی هاوردە کراوی لە خۆی دەگرێت و ئەم بڕیارە کارناکاتە سەر بازاڕی موبایل.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵی ٢٠٠٠ داوای لە حکوومەت کردبوو هاوردە کردنی مۆبایلی گرانتر لە ٦٠٠دۆلار قەدەغە بکات، بەڵام حکوومەتی ئەوکاتی ئێران تەنیا باجی لەسەر ئەم مۆبایلانە زیاد کرد.

حکومەتی ئێران بە مەبەستی درچوونی کەمتری دۆلار لە نێو خۆی ئێران و زیانی کەمتر بۆ بۆ بودجەی خەمڵێنراوی ئەم ساڵ هەوڵ دەدات ئاستی هاوردە داببەزێنێت.

 





ئەم هەواڵە 598جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad