English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق و هەرێمی کوردستان.. پێنج رێنوێنی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئۆمیکرۆن دەردەکرێت
2022-01-20 [02:36 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێنج رێنوێنی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتا گۆڕاوە ئەفریقییەکەی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن)، دەردەکرێت.

بەپێی نووسراوێکی وزارەتی تەندروستیی عێراق، کە ئاراستەی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانگە تەندروستییەکانی عراق کراوە، رۆژی 18-1-2022 لێژنەی فەرمانی دیوانیی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ گفتوگۆکرد لەبارەی رێککارەکانی تایبەت بە ئۆمیکرۆن، کۆ بووەتەوە و پێنج رێنوێنی دەرکردووە.

رێنوێنییەکان:

1- بەردەوامبوون لە چاودێریی نەخۆشخانەکان و دابینکردنی دەرمان و پێویستییە پزیشکییەکان.

2- پێویستیی زیادبوونی ژمارەی ئەوانەی پێکوتەیان وەرگرتووە لەڕێی زیادکردنی بنکەکانی پێدانی پێکوتە و زیادکردنی کاتەکانی دەوامکردنیان.

3. کارکردن بە راسپاردە نوێیەکان لەبارەی کاتی کەرەنتینکردن و چاودێریکردنی ئەوانەی کەرەنتین دەکرێن.

4- جەختکردنەوە لە چاودێرییە تەندروستییەکان و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە وێنە گشتییەکان، قوتابخانە و زانکۆکان.

5. چڕکردنەوەی هەوڵەکانی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان لەبارەی مەترسیی کۆرۆنا بە تایبەت ئۆمیکرۆن و گرنگیی وەرگرتنی پێکوتە.





ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad