English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەكرێ
2022-01-23 [07:10 AM]

ZNA-هەولێر


هەفتەی ڕابردوو بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، لە چەند پارێزگایەك بۆ ماوەی دوو ڕۆژ كرایە پشوو و دابەشكردنی مووچە دوا خرا، بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی ئەو شوێنانە دابەش بكرێ‌.

 

ڕۆژی چوارشەم و پێنجشەمی هەفتەی ڕابردوو لە سنووری پارێزگاری هەولێر و چەندان شار و شارۆكەی پارێزگاكانی تر، بەهۆی بەفر و كەشێكی سارد مووچە دابەش نەكرا، بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی ئەو شوێنانە دابەش بكرێ‌.

 

بەپێی خشتەكە ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، شارەوانی، كارەبا، ئاوەدانكردنەوە، ڕۆشنبیری، سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و خانەنشینی پێشمەرگە و شارستانی دابەش دەكرێ‌.

 

بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەم دەست پێ‌ بكات، ئەگەر هیچ بەربەستێك دروست نەبێت لە كۆكردنەوی داهاتی ناوخۆ.

 

لە هەرێمی كوردستاندا دابەشكردنی مووچە لە 25ـی هەموو مانگێك دەست پێ‌ دەكات، دوای هاتنی 200 ملیارەكەی بەغدا لە چەند ڕۆژی سەرەتای مانگی نوێ‌، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێ‌.





ئەم هەواڵە 2962جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad