English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند نیشانەیەکی سەرەتایی شێرپەنجەی سییەکان
2022-01-25 [01:54 AM]

ZNA— هەولێر


جۆرێکی کۆکە یەکێکە لە نیشانە روونەکانی ئەم نەخۆشییە، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەبێت سەردانی پزیشک بکرێت ئەگەر لەماوەی دوو بۆ سێ هەفتە کۆتایی نەگات، ئەو کۆکەیەش دەنگی فیکە و دەنگی نامۆی دیکەی لەگەڵدا دەبێت کە لە قەفەسەی سنگەوە دێتە دەرەوە. زانایان ئاماژەیان بەوەشداوە، هەوکردنە دووبارەکانی سنگ بەهەمان شێوە جێگەی دڵەڕاوکێن، دەکرێت کەسەکە هەست بە ئازاربکات لەکاتی هەناسەداندا و نیشانەکانی دیکەی هەبێت وەك کۆکە، هەناسەتەنگی، کەمی وزە، نەمانی ئارەزووی خواردن، بوونی خوێن لەگەڵ کۆکە، لەدەستدانی کێش. پزیشکان جەختیان لەوەکردوەتەوە کێشانی ٢٥ جگەرە لە رۆژێکدا مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە بەڕاددەی ٪٢٥ زیاد دەکات، ئەمەش دەریدەخات جگەرەکێشان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتر دەکات.





ئەم هەواڵە 1840جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad