ZNA – هەولێر
نانسی عەجرەم خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، کۆنسێرتێک بۆ هەوادارانی لە پاریس لە فەرەنسا سازدەکات. کۆنسێرتەکە لە ئۆلمپیادی پاریس لە 10 حوزەیرانی داهاتوو سازدەکرێت، تێیدا گوڵبژێرێک لە گۆرانییە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بە هەوادارانی دەکات. ئەو خانمە گۆرانیبێژە کۆنسێرتێکی لە سەری ساڵ لە میسر سازدکرد و ژمارەیەکی زۆر لە هەوادارانی لەو وڵاتە ئامادەبوون. نانسی عەجرەم یەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانە لسەر ئاستی لوبنان و وڵاتانی عەرەبی، پێشتر سەردانی هەولێری کردووە و کۆنسێرتی سازکردووە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad