ZNA – هەولێر
داهاتی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن Sing لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 22 کانوونی یەکەم بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 241 ملیۆن و 211 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. لە 11 کانوونی یەکەم، بە بەشداری بەشێک لە ستافی فیلمەکە، نمایشی تایبەتی ئەم بەرهەمە لە لۆس ئەنجلس لە ئەمریکا بەڕێوەچوو کە سکارلێت جۆهانسن ئەکتەری سینەمایی، رۆڵی یەکێک لە کارەکتەرەکانی فیلمەکە بە دەنگ دەگێڕێت. ئەم بەرهەمە ئەنیمەیشنە باس لە ژمارەیک هاوڕێ دەکات کە هەوڵدەدەن ئەستێرەیەکی رۆک رازی بکەن بۆ ئەوەی لە نمایشێکدا بەشدار بێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad