English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھێزە عێراقیەکان چاودێری چڕی سنورەکان دەکەن
2022-01-27 [07:47 AM]

ZNA- ھەولێر


بە مەبەستی رێگریکردن لە پەڕینەوەی چەکدارانی داعش، عێراق رێوشوێنی ئەمنی توندتر لە سنووری سووریا دەگیرێتەبەر.

دوای سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ ناوچەی سنوورییەکانی رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا لەگەڵ سووریا. یەحیا رەسوڵ گوتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "چەندین رێوشوێنی ئەمنی توندتر لە سنوورەکان دەگرینەبەر، بۆ رێگریکردن لە پەڕینەوە و دزەکردنی چەکدارانی داعش، بۆ ناو خاکی عێراق، وەک هەڵکەندنی خەندەقی فراوان و قووڵ، دانانی کامێرای حەراری زیاتر".

لەلایەکی دیکەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، یەکەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازییە، لە رێگەی درۆنەکان بەردەوام چاودێری سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا دەکەن.

رۆژی 20/1/2022، ژمارەیەک چەکدارانی داعش لە گرتووخانەی غوێران لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان هەڵاتن و رووبەڕووی هێزەکانی هەسەدە بوونەوە و توانیان زیندانەکە بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان، دوای چەند رۆژێک هەسەدە رایگەیاند، زیندانەکەیان کۆنترۆڵکردووەتەوە و زۆربەی چەکدارە هەڵاتووەکانیشیان دەستگیر کردووەتەوە.

ئەو رووداوە مەترسی جموجۆڵەکانی داعشی لە ناوچەکە زیاتر کرد، عێراق لە ناوچە سنوورییەکان رێوشوێنی ئەمنی گرتەبەر. رۆژی 26/1/2022، مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە ناوچە سنوورییەکانی عێراق – سووریا و لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان کۆبووەوە.





ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad