ZNA_ هەولێر
كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە و شتێك نییە بەناوی لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك. لە هەندێ پەیج و ئەكاونتی ساختەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە کە گوایە وەزارەتی كارەبا بۆ لێدانەوەی سركێتی پێوەری زیرەك (1000) دینار وەردەگیرێت. ئەم هەواڵە دوورە لە راستییەوە و هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەكەینەوە كە بوونی خانەیەك لە پسوولەی كارەبا بەناوی كرێی فیوز هیچ پەیوەندییەكی بە پێوەری زیرەكەوە نییە. بوونی خانەیەك بەناوی (كرێی فیوز) لە (پسوولەی هاوبەشانی كارەبا) بۆ چەند هاوبەشێكی كارگە گەورەكان دەگەڕێتەوە كە گۆڕەری تایبەت بە خۆیان هەیە و لە چاپكردنی پسوولەی نوێ، ئەم خانەیە لادەبرێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad