English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات
2022-01-28 [04:16 AM]

ZNA_ هەولێر


 

ئەمڕۆ هەینی 28ی کانوونی دووەمی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر لە پەیامێکیدا پێشوازیی لە بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیا لەبارەی درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانی وڵاتەکەیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق کرد و رایگەیاند: “زۆر بە گەرمی پێشوازی لە بڕیارى پەرلەمانى ئەڵمانیا دەکەم بۆ نوێکردنەوەى ئەرکی هێزەکانی سوپای ئەڵمانیا لە عێراق، لەناویشیدا لە هەرێمی کوردستان. ئەم فەرمانە، لەگەڵ پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، زۆر هەستیارە بۆ شەڕ لە دژی داعش و مەشقپێکردنى هێزەکانى پێشمەرگە و سوپای عێراق.”





ئەم هەواڵە 718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad