ZNA – هەولێر
داهاتی بەشی نوێی درامایی Dog لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 18 شوبات بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 40 ملیۆن و 471 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 35 ملیۆن و 575 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا چوار ملیۆن و 895 هەزار دۆلارە. فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای MGMیە و چیرۆەکەی لەبارەی دوو پاسەوانی پێشووی سوپان و پێکەوە گەشتێک لە 1948 ئەنجام دەدەن. لەم بەرهەمەدا چانینگ تاتۆم، کۆریانکا کلیچەر، ئاکوێلا زۆلم کیڤن ناش، ئێمی راڤێر و جین ئادەمز رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad