ZNA – هەولێر
فیلمی سینەمایی Marry Me کە نوێترین بەرهەمی سینەمایی جێنیفەر لۆپێز، ئەکتەر و گۆرانیبێژە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 11 شوباتی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکاندا 47 ملیۆن و 174 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. فیلمی Marry Me چەندین جار بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڵاوکردنەوەی لە سینەماکانی جیهاندا دواخرا. چیرۆکی فیلمەکە باس لە ئەستێرەیەکی پۆپ دەکات کە چەند کاتژمێرێکی کەم بەر لە دەستپێکردنی ئاهەنگی هاوسەرگیریی لەگەڵ گۆرانیبێژێکی رۆک، پەیوەندیی هەڵدەوەشێنێتەوە. بەم دواییە ئەو گۆرانیبێژە ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بەناوی On May Way بڵاوکردەوە کە یەکێک لە گۆرانییەکانی نێو ئەوفیلمەیەتی.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad