English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌در پیرۆزبایی له‌ گه‌لانی عێراق كرد: راگه‌یاندنی كوتله‌ی زۆرترین ئه‌ندام ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه‌
2022-03-23 [05:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در، به‌ بۆنه‌ی راگه‌یاندنی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی رزگاریی نیشتمان، پیرۆزبایی له‌ گه‌لانی عێراق كرد.

موقته‌دا سه‌در له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی: پیرۆزبایی له‌ گه‌لی عێراق ده‌كه‌م به‌ بۆنه‌ی راگه‌یاندنی كوتله‌ی زۆرینه‌ و راگه‌یاندنی ناوی پاڵێوراوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه‌، ده‌ستكه‌وتێكی بێوێنه‌ و گرنگه‌ بۆ رزگاركردنی نیشتمان و هیوادارم پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمان بێ دواكه‌وتن به‌دیبێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌، كه‌ ده‌سته‌وه‌ستان نابێت، ئه‌گه‌ر  كاره‌ساته‌كانی پێشوو دووباره‌ ببنه‌وه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (23ی ئازار/ مارسی 2022) له‌ به‌غدا به‌ به‌شداری پارتی و كوتله‌ی سه‌در و سیاده‌، "هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمان" راگه‌یه‌ندرا.

سه‌رۆكی كوتله‌ی سه‌در، حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانی، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌ك پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر محه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌در وه‌ك پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ناسێنێت.

بڕیاره‌ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، دانیشتنی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، پشتیوانی هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ زۆرترین كورسی نوێنه‌رانی هه‌یه‌.

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا، به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور سه‌رۆك كۆمار پاڵێوراوی كوتله‌ی زۆرینه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانه‌ راده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.





ئەم هەواڵە 1009جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad