ZNA – هەولێر
چەند وێنەیەکی جێنیفەر لۆپێز خانمە ئەکتەری سینەمایی لە کاتی وێنەگرتنی نوێترین فیلمی بڵاوکرایەوە. ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی The Mother in Spainیە و لۆپێز لە کاتی خۆ هەڵدان لەسەر ماتۆرسکیلێکی یاماها وێنەکانی گیراون. دەیلی مەیلی بەریتانی هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەگەری هەیە ئەم بەرهەمە نوێیە لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاوبکرێتەوە. لەلایەکی دیکەوە یەک ساڵ بەسەر گەڕانەوەی جێنیفەر لۆپێز و بێن ئافلیک تێدەپەڕێت و پلانیان هەیە لە کۆشکێکی گەورە بژین کە نرخەکەی 50 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad