English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کریس رۆک ئامادە نییە بێ بەرامبەر باس لە هێرشکردنی ویل سمیس بکات
2022-04-13 [08:59 AM]

ZNA – هەولێر


ئەکتەری ئەمریکی، کریس رۆک، رایگەیاند، ئامادە نییە بەبێ بەرامبەر باس لە هیرشەکەی ئەکتەری ئەمریکی ویل سمیس بۆ سەری بکات.

 

ئەو ئەکتەر رایگەیاند، ئەو ئێستا باشە و هیچ لێدوانێک لەمبارەیەوە نادات تاوەکو پارە لەبرامبەردا وەرنەگرێت.

 

لە دوای کۆبوونەوەی ئەکادیمیای ئۆسکار سەربارت بە ویل سمیس ئەکتەری ئەمریکی، بڕیاردرا رێگە بەو ئەکتەرە نەدرێت بۆ ماوەی دە ساڵ لە رێوڕەسمەکە ئامادە بێت.

 

ئەم بڕیارە لە دوای ئەوە دێت کە ئەو ئەکتەرە لە 94مین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەلاتەکانی ئۆسکاردا هێرشی کردە سەر پێشکێشکاری بەرنامەکە.

 

ئەکادیمیای هونەر و زانستی سینەما، رایگەیاندووە، ئەو ئەکتەرە نابێت لە هیچ رووداو بەرنامەیەک بەشداربێت کە ئەکادیمیاکەیان ئەنجامی دەدات.

 

ویل سمیس، ئەمساڵ براوەی خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی بوو و لە بڕیارەکەدا ئاماە بۆ ئەوە نەکراوە کە دەکرێت بەربژێری ئۆسکار ببێت و بەدەستی بێنێت یاخود نا.

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 667جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad