English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناکۆکیی ئێران و تالیبان بەردەوامە
سنووری ئێران و ئەفغانستان
2022-04-24 [05:05 AM]

​ZNA – هەولێر


ئێران ڕێگای نەدا هێزی تالیبان لە ئەفغانستان بێ هەماهەنگی لە سەر سنوور رێگا دروست بکەن.

حەسەن کازمیی قومی، نوێنەری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان، حکوومەتی تالیبانی تۆمەتبار کرد، ویستوویەتی بێ هەماهەنگی لەگەڵ ئێران لە سەر سنووری ئەم دوو وڵاتە جادە و ڕێگاوبان دروست بکات، کاتێک هێزەکانی سنوورپارێزی ئێران ویستوویانە ڕێگا لەم کارەی تالیبان بگرن، بووەتە هۆی پێکدادانی هەر دوولا لە سنووری دوغارون - ئیسلام قەلعە لە نێوان دوو وڵاتدا.

ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاویکردووەتەوە، هیچ شەڕ و پێکدادانێک ڕووینەداوە، تەنیا بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، کەلوپەلی خاڵە سنورییەکە گوازراوەتەوە بۆ شوێنی پاریزراو. بەڵام ڕاگەیاندنەکانی ئەفغانستان ئاشکرایان کردووە، کاتێک هێزێکی ئێرانی بۆ ڕێگری لە کارکردنی ئەفغانەکان چوونەتە نێو خاکی ئەفغانستانەوە، ئوتۆمبێلەکەیان لە لایەن هێزەکانی ئەفغانستانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.





ئەم هەواڵە 652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad