ZNA – هەولێر
پۆستەری 75مین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان بڵاوکرایەوە، تێیدا دیمەنی فیلمی Truman Showـی جیم کێری لەخۆدەگرێت. چالاکییەکانی فیستیڤاڵی فیلمی کان، لە 17-28 ئایاری داهاتوو لە شاری کانی فەرەنسا بەرێوەدەچێت و فیلمەکان لە چەندین بەشی جیاوازدا نمایشدەکرێن. لە بەشی پێشبڕکیی فیستیڤاڵدا 18 فیلم لە کێبڕکێدان، لەوانە Les Amandiers، Holy Spider، Crimes Of The Future، Stars At Noon، Frère Et Soeur و Tori And Lokita. بڕیارە لە دەستپێکی فیستیڤاڵەکەدا فیلمی سینەمایی Final Cut نمایشبکرێت کە باس لە کۆمێدیای زۆمبی دەکات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad