English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میدیای نیشتیمانی
2016-04-22 [11:46 AM]

نووسینی: دکتۆر سەپان


بەمدواییانە لە کەنالەکانی ڕاگەیاندن، زۆر باس لە میدیای نیشتیمانی دەکرێ و من دەبینم، زۆر لەوانەی باس لەمجۆرە میدیایە دەکەن، خۆیان باش تێینەگەیشتوون.
میدیای نیشتمانی: میدیایەکی تەواو بێلایەنە و سەر بە ھیچ حزب، گروپ، ڕێکخراو یان کەسێک نییە و بودجەی لە ڕێگەی ئابۆنەی بینەر و بیسەرانەوە بۆ دابین دەکرێ و کەسانی بێلایەن (یان بێلایەنانە) بە ڕێوەی دەبەن و بەشێک لە بەرنامەکانیشی پەروەردەیین، جگە لەوە دەبی لەم میدیایە، نوێنەری ھەموو چین و توێژێکی کۆمەڵ (کەم ئەندام، نابینا، ئافرەتان، ھۆمۆ...ھتد) کار بکا و نووسین و بەرنامەکانیشی ڕەنگدانەوەی ژیانی توێژەکانی کۆمەڵبن... جگە لەم ئەنجومەنەی بۆ بەڕێوەبردنی دەستنیشان دەکرێ، کەس بۆی نییە دەستبخاتە نێوکاروباری ئەم میدیا نیشتیمانییە... 
میدیای نیشتیمانی لەگەڵ میدیای ئەھلی و حکومی جیاوازی زۆرە و لە زۆربەی وڵاتان، توانیویانە مونافەسەی کەنالە ئەھلییەکانیش بکەن. 
میدیای نیشتیمانی لە کوردستان جاری ھێشتا بیری لێنەکراوەتەوە و ئەگەر بە یاسایەک لەم نزیکانە داشیبمەزرێنن، گومانم ھەیە لەوەی بتوانن بەڕێوەی ببەن، چونکە لە دوا پەنجا ساڵ، میدیای حزبی لە کوردستان تەواو زاڵە و کەسانی بێلایەن بۆ بەگەڕخستنی دەستناکەون، بۆیە لەم کاتەدا، زەمینە بۆ لەدایکبوونی لەبارنییە چونکە، نە ئەوەندە رۆژنامەنووسی بێلایەن دەدۆزرێتەوە، نە ئەو شێف و بەرپرسانەش دەتوانن بێ قورمیشکردن کار بکەن... ھەبوونی زۆر پێویستە، بەڵام بەڕێوەبردنی لە دامەزراندنی جارێ زۆر گرانترە...





ئەم هەواڵە 10657جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad