ZNA-هەولێر
کۆشکی سپی لە داگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە،
جۆو بایدن :- حاڵەتی لەناکاوی نیشتمانی پەیوەست بە عێراق و سووریا بۆ ساڵێکی تر ، درێژکردەوە، حالەتی لە ناکاو
، کە لە 2004ەوە ڕاگەیەندراوە ،بۆ ساڵێکی دیکەش درێژکرایەوە ، .
ئەمەش، لە دوای 11ی ئەم مانگەوە کە بڕیارە وادەى حاڵەتی لەناکاوی نیشتیمانى تەواو ببێت.
ڕاگەیاندراوەکە لە زاری بایدنی گواستەوە و ڕایگەیاند، ئەمریکا تەماشای گۆڕانکارییەکان دەکات لە سیاسەت و رێوشوێنەکان کە لەلایەن سووریا گیراونەتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی نائاسایی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا. ئەمەش، بەمەبەستی دیاریکردنی ئەوەی ئایا حاڵەتی لەناکاوی نیشتمانی بەردەوام دەبێت یان لە داهاتوودا کۆتایی پێدێنێت.
هاوکات، بایدن بڕیاریداوە بە درێژکردنەوەی حاڵەتی لەناکاوی نیشتمانی دەربارەی عێراق، کە بەپێی بڕیارێکی جێبەجێکار لە ساڵی 2003ەوە دەرچووە، بۆ ساڵێکی دیکە، لە دوای 22ی ئەم مانگەوە.
لە نامەکەدا کە بایدن ئاراستەی هەریەک لە نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، هەروەها کامالا هاریسی کردووە، تێیدا هاتووە، بەربەستەکان کە رێگرن لە بەردەم دووبارە بونیاتنانەوەی رێکخراو لە عێراق، بەدیهێنانى ئاشتی و ئاسایش لەو وڵاتە و پاراستنیان و پەرەپێدانی دامەزراوە سیاسی و ئابوورییەکان تیایدا، تاوەکو ئێستا هەڕەشەیەکی نائاساییە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا.
ئەم هەواڵە 712جار خوێندراوەتەوە |