ZNA – هەولێر
هەردوو ئەکتەری سینەمایی جێنیفەر لۆپێز و بێن ئافلیک، بە دوای ماڵێکدا دەگەڕێن کۆیان بکاتەوە و پێکەوە بژین. ئەو دوو ئەکتەرە بەنیازن کۆشێک لە لۆس ئەنجلس بە بڕی 68 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بکڕن و بۆ ئەم مەبەستە سەردانی ئەو شارەیان کردووە. ماوەیەکە ئەو دوو ئەکتەرە گەڕاونەتەوە لای یەکدی و ماوەیەکە بە دوای کۆشکێکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی تێیدا بژین. ئەو دوو ئەکتەرە لە دوای 18 ساڵ جیابوونەوە، دووبارە بڕیارین دا بگەڕێنەوە لای یەکدی، ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad