ZNA-هەولێر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی نزیكەی 440 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی 18 پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و خزمەتكردنی هاووڵاتییان.
ئهمڕۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار له راگهیاندراوێكدا ئاماژه بهوه دهدات: "ڕەزامەندی دراوه بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 440 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی 18 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شارۆچكەكانی دەوروبەری هەولێر".
باس لهوهش كراوه، ئەو گوژمەیە بە گوێرەی پلانی ساڵی 2022 و لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی بەحركە، بنەسڵاوە، دارەتوو، قوشتەپە، بەستۆڕە، ڕزگاری، شاوێس، خەبات، شەمامك، كەورگۆسك، كەسنەزان، تەقتەق، مەلائۆمەر، پیرزین، ڕەواندز، پیرمام و شەقڵاوە، بەپێی یاسا و ڕێنوێنییهكان خەرج دەكرێت.
له بهشێكی دیكهى ڕاگهیاندراوهكهدا ئهوهش خراوهته ڕوو، پڕۆژەكان هەمەجۆرن و بوارەكانی كێربستۆن و دروستكردن و تەواوكردنی شەقام و كۆنكرێتكردنی كۆڵان و قیڕتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و چەند بابەتێكی دیكە دەگرێتەوە، بەهۆی ئەو پڕۆژانەوە ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە سنووری ئەو شارۆچكانە بەرزتر دەبێتەوە.
ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە |