ZNA-هەولێر ئەمڕۆ ١٧ی ئایاری٢٠٢٢، بەسەرپەرشتی بۆردی چاکسازی و هاوپەیمانان، کۆبوونەوەی (گرووپی راوێژکاری سەربازی فرەنەتەوەییMNAG) و بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرجەم پرۆژەکانی پرۆسەی چاکسازی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بەتایبەت هەرسێ پرۆژەکانی( پزیشکی، لۆجستی، یەک
پۆشی)، هەڵوەستەیان لەسەر کرا و بە وردی تاوتوێ کران.
لای خۆیانەوە، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە، دڵخۆشی خۆیان دەربڕی بە بەرەو پێشچوونی پرۆژەی لۆجستی بە کردنەوەی بنکە ئیداریەکانی سلێمانی و دهۆکی سەر بە بەڕێوەبەڕایەتی میرەی گشتی، کە دەتوانێ لە نزیکەوە پشتگیری یەکە سەربازییەکانی هەردوو ناوچەکە بکات، هەروەها پرۆژەی پزیشکی، کە بە تەواو بوونی پێشنیازی میلاکی بەشەکانی تەبابە لە یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لەسەر ئاستی لیوا، فوج، بە داڕشتنی پلانێکی تۆکمە بۆ بەرەو پێشبردنی کاروباری پزیشکی لە سەر ئاستی نەخۆشخانەی سەربازی و یەکە سەربازییەکان لە خزمەتی پێشمەرگەدا، دەکەوێتە کار.
هەر لەکۆبونەوەکەدا، بڕیار درا ، پرۆژەی یەک پۆشی بە خێرایی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەرگری تاوتوێ بکرێ و بڕیاری جێ بەجێ کردنی بۆ دەربکرێت، کە ماوەیەک بوو بە هۆکاری دارایی وەستابوو.
ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە |