English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ نرخی وه‌رگرتنی هەر تەنێکی گەنمی پلەیەکی دیار كرد
2022-05-19 [04:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بڵاو ده‌كاته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، جوتیاران دەتوانن لەدوای پشکنین و وەرگرتنی گەنمەکانیان پارەی شایستەی دارایی خۆیان راستەوخۆ وەربگرن، وتیشی، نرخی هەر تەنێکی گەنمی پلەیەک (850,000)هەشت سەد و پەنجا هەزار دینارە.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ تییدا هاتووه‌، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و بە بازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران، بڕیاردرا بەکڕینەوەی گەنمی جوتیاران لە دەرەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رایگه‌یاند،  بەگوێره‌ی گرێبەستی نێوان وەزارەتی ناوبراو و هەر دوو کۆمپانیای (خۆشناو و قەیوان ) کە پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران جێبەجێدەکەن، وه‌رگرتنی گه‌نم بەم شێوەیەی خوارەوه‌ ده‌بێت:

یه‌كه‌م: نرخی هەر تەنێکی گەنمی پلەیەک (850,000)هەشت سەد و پەنجا هەزار دینارە، بەهەمان ئەو نرخەی کە لە سایلۆکانی عێراق وەردەگیرێتەوە .

دووه‌م: وەرگرتنەوەی گەنمی جوتیاران بەپێی مواسەفات و ستاندەری وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەبێت.

سێیه‌م: جوتیاران دەتوانن لەدوای پشکنین و وەرگرتنی گەنمەکانیان پارەی شایستەی دارایی خۆیان راستەوخۆ وەربگرن .

چواره‌م: لەرێکەوتی 1-6-2022 پڕۆسەی وەرگرتنی گه‌نم لە سایلۆکان لەلایەن هەردوو کۆمپانیای سەرپەرشتیاری پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم دەستپێدەکات و جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن گەنمەکانیان راده‌ست بکەن و ماوەی رادەستکردن (44)ڕۆژ دەخایەنێت و تاوەکو 14-7-2022 کۆتایی دێت .

پێنجه‌م: لیژنەی راییکردنی کارەکانی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنم، بەدواداچوونی بەردەوام و چاودێری و سەرپەرشتیاری رێڕەوی کاری پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکات .





ئەم هەواڵە 628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad