English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دهۆک.. كەسێک لە بالەخانەیەک كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا
2022-05-19 [05:35 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی٥ی٢٠٢٢، كەسێك لە شوقەكانی دابین لە دهۆك كەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی دهۆك ئاگادار كراوەتەوە، كە كەسێك لە شوقەكانی دابین لە دهۆك گیانی لەدەست داوە، پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و دەركەوتووە، كە ئەو كەسە كەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.

ھەروەھا هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو كەسەیەی كەوتووەتە خوارەوە، بەسەر ئەسكەلەیەكدا كەوتووە و گیانی لەدەست داوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە، بۆ گەیشتن بە هۆكاری ڕووداوەكە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad