ZNA- هەولێر
بڕیارە رۆژی شەممە ٢٨ی ئایار سەرکردەی وڵاتانی ئەفریقا لە لووتکەی نا ئاسایی کۆمەڵەی یەکێتی ئەفریقا دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و لە مالاپۆی پایتەختی گینیا کۆببنەوە.
بەگوێرەی کارنامەی لووتکەکە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی لە ئەفریقا، هۆشدارییە پێشوەختەکان، پەیوەندیی و هەماهەنگییەکانی نێوان وڵاتانی رێکخراوەکە و پرۆسەی ئاشتەوایی و دۆخی مەنیی و چەند لایەنێکی دیکەی پەیوەست بە پەیوەندییەکانیان تاوتوێ دەکرێ.
پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی سەرۆكی وڵاتانی یەكێتی ئەفریقایە، بۆ ئەمەش جەخت لەسەر ئالۆگۆڕی زانیاریی و توانا هەواڵگریی و دابینکردنی پشتیوانی دارایی کراوەتەوە.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |