English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فرمانده‌ی سوپای قودس لە تاران تیرۆر کرا
2022-05-23 [12:33 PM]

ZNA- هەولێر


فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران لە تارانی پایتەختی ئێران تیرۆر کرا و ڕاگەیاندنی ئیسرائیل دەڵێن ئەم کەسە یەکێک لە بڕیاردەرانی پلانی دژ بە ئیسرائیل و جوولەکان لە سەرانسەری جیهان بووە. ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، حەسەن سەییاد خودایی، لە نیو ئوتۆمبێلی خۆیدا لە لایەن دوو کەسی ماتۆڕ سوارەوە دەسڕێژی لێ کرا و کوژرا. ڕاگەیاندنەکانی نزیک لە سوپای پاسداران ئەو فەرماندەیەیان وەک یەکێک لە پارێزەرانی حەرەم ناو بردووە. پارێزەرانی حەرەم بەو هێزانەی سوپای پاسداران دەگوترێ بۆ پاراستنی حکوومەتی بەشار ئەسەد، لە شەڕی نێوخۆیی سووریادا بەشدارن. ڕاگەیاندنی ئیسرائیلیش ئەم کەسەیان وەک ئەندامی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و یاریدەدەری باڵای قاسم سلێمانی لە هەڵمەتەکانی سووریا، ناو بردووە.



ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad