English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانایانی رووسیا رادارێکی هەڵگیراوی دەگمەنیان داهێنا بۆ خۆپاراستن لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان
2022-05-28 [03:31 AM]

ZNA-هەولێر


پسپۆڕانی کۆمپانیای "رۆستیخ"ی رووسی رادارێکی هەڵگیراویان داهێنا بۆ پاراستنی دامەزراوە و ژێرخان و شوێنە گرنگەکان لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.
نووسینگەی راگەیاندنی کۆمپانیاکە ئاشکرای کرد، "ئەم رادارە کێشەکەی 5 کیلۆگرامە و دەتوانێت درۆنە قەبارە بچووکەکان لە دووری هەزار مەترەوە و لە بەرزییەکی نزم ئاشکرا بکات.”

بە گوێرەی پسپۆڕان، "ئەم رادارە لەسەر بنەمای کاریگەریی دۆپلەر و چارەسەرکردنی ئاماژەی تەنە جووڵاوەکان یان بەشە جووڵاوەکانی کار دەکات وەک، پەروانەی درۆنەکان لە کاتی فڕین، هەروەها لە توانایدایە ئۆتۆمبێلێک لە مەودای زیاتر لە 10 کیلۆمەتر بەدی بکات و، ئەرکی سەرەکی گەڕانە بەدوای ئامانجە ئاسمانییە بچووکەکان کە بە بەرزییەکەی نزم دەفڕن، هەروەها سیستەمە رۆبۆتییە زەمینییەکان و دەتوانێت چاودێری 32 ئامانج بکات لە یەک کاتدا".





ئەم هەواڵە 955جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad