English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگری فەرەنسی، جان ئیف لۆ دریان : دەکرێت ئەمساڵ بە تەواوی داعش لەناوببرێت
2016-04-25 [01:13 AM]

نووسینی ئەسما ئیبراهیم


ەزیری بەرگری فەرەنسی ئاشکرای کرد کە ڕێکخراوی داعش ئەمساڵ لە %٢٢ تا %٤٠ ی ئەو زەویانەی لەدەستداوە کە داگیریکردبوون . بە گوێرەی ئەو لێدوانەی کە لە ڕۆژنامەی (لادیبش)دا هاتوە ،ڕێکخراوی داعش لە چەندین سەنگەردا لە پاشەکشەدایە ، بە تایبەت لە باکووری سووریا و ڕۆژئاوای عیراق (تکریت) و تەدمور . بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دەریدەکات ،داعش لە زۆربەی ناوچەکان پاشەکشەی کردوە و ژمارەیەکی زۆری چەکدارەکانی لەدەستداون لە ماوەی دوو ساڵدا. ئەو دەولەتانەی لە دژی داعش دەجەنگن ،زیاتر پشت بە ئابڵووقەدانی ئەو ناوچانە دەبەستن کە داعش تێیدایە و دەروازەکانی هاوردەکردنی چەک و نەوت و ئاسەواریان لێدادەخەن ، ئەمەش دەبێتە هۆی نەهاتنی چەک و ئاستەنگ لە بەردەم دەرچوونی پارە لەو ناوچانە کە بوەتە هۆی خراپبوونی دۆخی ئابووری داعش. لۆدریان ،کە لەگەڵ سەرۆک ئۆرلاند بوو لە سەردانی لوبنان و ئەردەن و میسر،هانی هێزە هاوپەیمانیەکانی دا بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانیان لە پێناو لەناوبردنی یەکجاری داعش و دانانی ڕێگا و ئامانجی ڕوون بۆ لەناوبردنی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستیە ، لۆدریان هێزی هاوپەیمانانی هان دا کە کار بکات بۆ ئامانجێکی دیاریکراو ئەویش ئازادکردنی رەقە و مووسڵ پێش کۆتاییهاتنی ساڵ. هەر لە میانەی قسەکانیدا وەزیری بەرگری فەرەنسی ڕایگەیاند کە لەناوبردنی داعش پێویستی بە هەندێک کات هەیە و بارودۆخەکان لەبارن بۆ لەناوبردنی داعش و لەم بارەیەوە گەشبینی خۆی نەشاردەوە لەوەی تا ئێستا هێزە هاوپەیمانەکان کردویانە. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هێزە فەرەنسیەکان ڕۆژانە لە مۆڵگەکانی داعش دەدەن و هێزی لەبەر دەبڕن. 





ئەم هەواڵە 11575جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad