ZNA – هەولێر
پارێزگای وانی باکووری کوردستان درێژترین سنووری لە گەڵ ئێران هەیە و هێزی ئەمنی بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بەردەوام بەسەر هێڵی سنووریدا دەسووڕێنەوە
بە گوێرەی هەواڵی ئەندۆڵیی تورکیا، هەموو پێداویستییە تەکنەلۆجییەکانی وەک کامێرای چاودێری، تەلی هەستەوەر، دووربینی شەو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەکاردەهێندرێن و راستەوخۆ پێش لە هەر پەرینەوەیەکی نایاسایی دەکرێت.
لەودیو هێڵی سنووریشەوە هێزی کۆماندۆ، جەندرمە، هێزی تایبەت و ئاسایشپارێزان ، بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری خەریکی سووڕاوەن.
تورکیا بە هۆی فرۆکەی بێفڕۆکەانیش بەردەوام لە گەڕان دان و پڕۆژەی دروستکردنی دیوارێک لەسەر سنوور بە درێژایی ٢٩٥ کیلۆمەتر کە لە ئێستادا ٤٠ کیلۆمەتری تەواو بووە و بە درێژایی ٢٣٣ کیلۆمەتریش خەندەق لێدراوە.
تورکیا بەردەوام پەناخوازان و کۆچبەرانی نایاسایی لەم سنووران دەگرێت و هەتا ئێستا هەزاران کۆچبەری نایاسیی بەتایبەت بۆ ئەفغانستان ناردووەتەوە.
ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە |