English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکات
2022-06-23 [08:48 AM]

ZNA_ هەولێر


 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی حوزەیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکانیدا بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانی حکوومەت، سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد و لە لایەن ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیی لێ کرا.

دواتر سەرۆکی حکوومەت، بە ئامادەبوونی وەزیر و بریکاری وەزارەت و راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دارایی و ئابووری، کورتەیەکی دەربارەی پەیکەر و بەشەکان و کار و چالاکی و پلان و پڕۆژەکانی وەزارەت و کارکردنیان لە چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی کارنامە کابینەی نۆیەم پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە بەشێکی زۆری جێبەجێکردنی پرۆسەی چاکسازی لە ئەستۆی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە کە بە هاوکاری و پشتیوانیی بەهێزی سەرۆکی حکوومەت، توانیویانە لە هەردوو بواری کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات، پێشکەوتن بەدەست بهێنن.

سەرۆکی حکوومەت لە گوتەیەکدا، باسی لەوە کرد کە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، بڕیارمان دا چاکسازی بکەین و دەستیشمان پێ کرد، بەڵام بەداخەوە بەهۆی تەشەنەکردنی کۆڕۆنا و سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، لە سەرەتادا چاکسازییەکە بە شێوەیەکی خێرا نەبوو، بەڵام سەرەڕای قەیرانەکانیش، ئێمە نەوەستاین و بەردەوام بووین لە چاکسازی و بەهۆی رێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆ و کەمکردنەوەی خەرجی، توانیمان سەربکەوین و ئیدارەی خۆمان بدەین، بە بێ ئەوەی پەنا بۆ قەرزرکردن ببەین بۆ ئەوەی هیچ بەرپرسیاریێتی و بارگرانییەک بۆ نەوەکانی داهاتوو دروست نەکەین. 

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستییەکانی حکوومەت کرد کە لە دووسەد ملیۆن دۆلارەوە بووەتە حەفتا ملیۆن دۆلار، کەمکردنەوەی ئەو 130 ملیۆن دۆلارەی خەرجی و گەڕاندنەوەی بۆ گەنجینەی گشتیش، نەبووەتە هۆی ئەوەی راییکردنی کاروبارەکانی حکوومەت پەکی بکەوێت. 

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە، کە داهاتیش لەم ماوەیە بەشێوەیەکی رێژەیی باشتر بووە، بەڵام دەکرێ زۆر زیاتریش بێت لە چوارچێوەی کارنامەی حکوومەت بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و زیادکردنی داهاتی نانەوتی، کە زۆر رێگە هەن بۆ زیادکردنی داهات، بە بێ ئەوەی هیچ بارگرانییەک لە سەر هاووڵاتییان دروست بکات. 

سەرۆکی حکوومەت روونی کردەوە کە کابینەی نۆیەم، هیچ باجێکی نوێی نەسەپاندووە، بەڵکو تەنیا یاساکانی باجی جێبەجێ کردووە کە پێشتر جێبەجێ نەکراون. جەختیشی لەوە کردەوە کە جێبەجێکردنی یاساکانی باج، لە قازانجی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە، چونکە دەبێتە هۆی زیادبوونی داهات و داواجار لە خزمەتی هاووڵاتییان خەرج دەکرێت، بۆ نموونە، مووچەی پێ دەدرێت و جووڵەی بازرگانی گەشە دەکات و هەل و دەرفەتی کار زیاتر دەبێت.
 
لە تەوەرێکی دیکەدا، سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە گرنگیی کاراکردن و چاکسازیکردن لە سیستمی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و خەرجی و داهاتەکانی حکوومەت کرد کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ روونی و شەفافیەت و کەمکردنەوەی رۆتین و رێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی.





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad