ZNA_ هەولێر
لەژێر چاودێری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لەسەرداوای وەزارەتی پەروەردە بە مەبەستی رێگریكردن لە دیاردەی (گزی) یاخود ( غش ) كردن لەكاتی بەڕێوەچوونی ئەزموونەكانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە هەماهەنگی كۆمپانیاكانی بواری ئینتەرنێت لە 27ی ئەم مانگەوە لە كاتژمێر 6:30 تاوەكو 10:30 بەیانی سەرجەم هێلەكانی ئینتەرنێت لە كوردستان رادەگیرێت بەهۆی ئەوەی لە كاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی پاڵپشتی سەرەكی بۆ ئەنجامدانی غەشكردن هێلەكانی ئینتەرنێتە بۆیە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رێگری كردن لەدیاردەكە ئەم هەنگاوە ساڵانە بەهەماهەنگی لایەنەكانی پەیوەندیدار لە حكومەت و كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ئەنجام دەدرێت .
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad