English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەردوو سەرۆکانی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق کۆبوونەوە
2022-07-05 [03:20 AM]

ZNA-هەولێر




ئەمڕۆ ٥ی تەموزی ٢٠٢٢، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگری عێراق، لە مەخمور کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ، بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی فرقەی ١٤ی سوپای عێراق، فەرماندەی لیوای ١٤ی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەفسەرانی باڵای هەردوولا، گفتوگۆیان کرد لەبارەی رەوشی ئەمنی ناوچەکە، جموجوڵەکانی داعش و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش  لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق.

شایانی باسە، ئەم جۆرە کۆبوونەوانە لەنێوان هەردوولادا، بۆ هاوکاری و هەماهەنگی زیاترە، لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەرتر و بەهێزتر رووبەڕووی مەترسیەکانی تیرۆریستان ببنەوە.





ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad