ZNA-هەولێر
لە پێناو جوانی و ژینگەیی سروشت بایەخ دەدرێت بە ڕازاندنەوەی شۆستە و شەقامەکانی شار. بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانى هەولێر لە ڕێگەی تیمەکانی خۆیدا هەڵمەتێکی فراوانی دەستپێکردووە بۆ گرنگیدان بە ڕێژەی سەوزایی و جوانترکردنی سیمای شەقامەکانی هەولێر، دووشەممە ۲۰۲۲/۷/٤ بایەخ درا بە خاوێنکردنەوەی بەشێکی دیکەی شەقامی ۱۲۰ مەتری هەروەها ئامادەکردنی سەدان چاڵ بەمەبەستی چاندنی نەمام و دار سیسەم. لەماوەی ڕابردوودا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشێوەیەکی نەخشەدانان و بەرنامە داڕێژراو زۆرترین ڕێژەی سروشتی سەوزایی لە شاری هەولێر جێ بەجێکردووە بە ئامانجی خزمەتکردنی ژینگەیەکی تەندروست و شایستە بۆ هاوڵاتیانی شارە خۆشەویستەکەمان
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad