English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی لە هاویندا لەدوای وەرزشکردن زیاتر تووشی کرژبوونی ماسوولەکان دەبیت
2022-07-06 [04:26 AM]

ZNA : هەولێر


ئەگەری هەستکردن بە کرژبوونی ماسولکەکان لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی کەشوهەوادا زیاد دەکات و هۆکارەکەیشی کەمی ئاوە لە جەستەدا. ماڵپەڕی webmed تەندروستی ئاماژەی بەوە كردووە، وشکبوونەوەی جەستە وا دەکات مرۆڤەکان هەست بە گرژبوون بکەن لە هەندێک بەش لە جەستەدا، وەک قاچەکان، پشت و سک، كە كەسەكە جار جار تووشی گرژبوونی ماسولكە دەبێت، بەزۆری ئازارەكە ماوەیەكی كەمە، و پێویستی بە هیچ دەرمانێك نییە، هەربۆیە لە بابەتەدا چەند ئامۆژگارییەك بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئازاری کرژبوونی ماسولکەکان خراونەتەڕوو، لەوانە: ١. پشوودان ئەنجامنەدانی هیچ چالاکیەک یەکێکە لە گرنگترین ئامۆژگارییەکان کە ئەنجامی بدەیت، و تا دەتوانیت ئارام بگرە. ٢. جل و بەرگی سووک و تەنک لەبەربکە. ٣. شلەمەنیەکان بەتایبەتی ئاو زۆر بخۆرەوە. ٤.دەتوانیت شتی سارد بخەیتە سەر ئەو شوێنانەی کە ماسولکەکان گرژ بوون. ٥. تا دەتوانیت خواردنەوە کافاینییەکان کەم بکەرەوە. ٦. دەتوانیت ئەو شوێنانە مەساج بکەیت کە تووشی کرژبوونی ماسولکەکان بوون. ٧. زیاتر لە خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم.





ئەم هەواڵە 796جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad