English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
محەمەد خورشید: دەبێت بریارەکانی دادگای فیدراڵی هەڵبوەشێنەوە
2022-08-14 [02:20 AM]

ZNA-هەولێر


محەمەد خورشید، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە پێویستی دەزانێت بۆ رێککەوتن لەسەر نەخشەی سیاسی نوێی عێراق، هەموو بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردن و ئەوانەیش کە وەک کارتی گوشار بەرامبەر بە لایەنەکان دەرکراون، هەڵبوەشێنەوە.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی، پێیوایە زۆرینەی زۆری بڕیارەکانی چەند مانگی رابردووی دادگای فیدراڵی عێراق، دەرەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران بووە، هەر بۆیە وەک رێگەخۆشکەرێک بۆ دەربازبوونی عێراق لەو دۆخە چەقبەستوویەی ئێستای، داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکان دەکات.

بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار، تەنگژەی سیاسی عێراقی قووڵتر کرد.

رەوتی سەدر، پارتی دیموکراتی کوردستان و سوننەکان، لەسەر ئەوە سوور بوون کە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، دەستەڵاتی دادوەری و دادگای فیدراڵی لە دژی نەیارانی بەکار دێنێت.

تەنانەت دادگای فیدراڵی دژی کەرتی وزە لە هەرێمی کوردستان بڕیاری دا، بەڵام ئەمە لەلایەن حکومەت، پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستانەوە رەتکرایەوە و بە بڕیاری سیاسی ناوی هێندرا.

 

دۆخی عێراق و هەڵوێستی پارتی

ئێستا لە سێ شوێنی جیاوازی بەغدا، خۆپێشاندانی لایەنگرانی سێ لایەن بەڕێوەدەچێت کە هەر کامەیان خۆیان بەحەق دەزانن. لە دوا داواکاریشدا، سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد، خۆیان بۆ خۆپێشاندانی "ملیۆنی" لە بەغدا ئامادە بکەن.

هەڵبژاردنی پێشوەختە، یەک لەو ئەگەرە بەهێزانەیە لە ئێستا لە کۆڕ و کۆبوونەوە سیاسییەکاندا وەک دەرچەیەک بۆ رزگارکردنی عێراق لەو دۆخە چەقبەستوویەی، باسی لێوەدەکرێت.

هەڵبەت هەموو لایەنەکانیش ئەوە دەزانن کە دۆخی ئێستای عێراق، دەرەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە و چۆن دەتواندرێت پابەندبوونی لایەنەکان بە دەرنجامی هەڵبژاردنێکی دیکە گەرەنتی بکرێت.

ئەمە بەلای پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە، تێبینییەکی سەرەکییە. مەکتەبی سیاسیی پارتی لە بەیاننامەیەکدا، پێشمەرجی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە ئاشکرا کردووە.

لە  بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: لەپێناو ئەنجامدانی پڕۆسەی چاکسازی و گۆڕانکاری راستەقینە و باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق، دەتوانرێت رێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت، دوای ئەوەی ھەموو لایەنەکان رێکبکەون و بەڵێنی ئەوەش بدەن کە بە ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان رازی دەبن وەک خۆی و، ئەزموونی ھەڵبژاردنەکانی رابردووی عێراقیش دووبارە نەبێتەوە.

 

 

K24





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad