English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەمار حەکیم پەیامێک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات
2022-08-16 [09:05 AM]

ZNA_ هەولێر


عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە بەبۆنەی یادی دامەزراندنی پارتی، پەیامێکی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و دەخوازێت لایەنەکان هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە لەپێناو دیالۆگی نیشتمانی بۆ دەربازبوونی عێراق لەو دۆخە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ـی ئابی 2022، عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ به‌بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی 76 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی دیمۆكراتی كوردستاندا لە پەیامێکدا پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆك بارزانی و كادر و لایه‌نگرانی پارتیی كرد و گوتی: "له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیدا، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی و كادر و لایه‌نگرانی پارتی ده‌كه‌م. ئه‌و حزبه‌ سیاسییه‌ی له‌دژی سیستمی دیكتاتۆریه‌تی پێشووی عێراق وه‌ستایه‌وه‌ و، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیکەی عێراق دووباره‌ عێراقیان بوونیاتنایه‌وه‌".

لە بەشێکی پەیامەکەیدا سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ باس له‌ دۆخی ئێستای عێراق ده‌كات و ئاواته‌خوازه‌ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ بۆ دیالۆگێكی نیشتیمانی عێراقی له‌پێناو ده‌ربازكردنی وڵات له‌و دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی ئێستا پێیدا تێده‌په‌رێت، داواش ده‌كات هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ن بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌ ده‌ستوورییه‌كان.

ئەمڕۆ سێشەممە 46ـی ئابی 2022، 76 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا تێدەپەڕێت، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌نی سیاسی عێراقی پیرۆزباییان له‌ سه‌رۆك بارزانی و كادرانی حزبه‌كه‌ كرد.





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad