English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نھێنی پشت ڕووداوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران؟؟
2016-05-02 [05:14 AM]

نووسینی: کارزان سەباح ھەورامی


 چەندین پێشنیار و پرۆژە ئاراستەی بارزانی کراوە کە باشترین بژاردە کە بارزانیش پشگیری لێدەکات

ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕوویدا پەیامێک بوو. ئەوەندە بۆ ناوماڵی شیعە بوو بۆ کورد نەبوو، چونکە لەو رێگایەوە "موقتەدا سەدر"، دووپەیامی ئاراستەی ڕکابەرەکانی کرد، پەیامی یەکەم بۆ نوری مالیکی، سەرۆک وەزیران پێشووی عێراق بوو، کە ھەوڵی جددی دەدات، بگەرێتەوە بۆ سەر دەسەڵات چونکە حزبەکەی یەکەم دەنگی ھێناوە لە عێراقدا، بۆیە دەبینین مالیکی بەڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق دڵخۆش نییە!! چونکە باش دەزانێت شەڕی موقتەدا سەدر، بۆ بەھێزبوونی پێگەی سیاسی خۆیەتی لە عێراق، ھەرلەم رێگایەوە سەدر پەیامێکی گەیاندە مالیکی بەوە ناتوانێت جارێکی دیکە بەئارەزووی خۆی بگەرێتەوە سەر دەسەڵات، ھەرئەم ھۆکارەش بوو پەرلەمانتارانی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە مانگرتن کشانەوە، چونکە پێیان وایە دواجار ئەجێندای مانگرتوان لەبەرژەوەندی مالیکی دەشکێننەوە، پەیامی دووەمی سەدر بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق بوو، بەوەی فەرمانی دا بە خۆپیشاندەران بچنە ناوچەی سەوز و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامەکە ڕوونە  سەدر ویستی بڵێت ئەگەر ھەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت بچێتە ناو گەورەترین دەسەڵاتی یاسایی و جێبەجێکردنەوە، و دەتوانێت کاریگەری لەسەر دروست بکات.بۆیە پەیامی سەدر بەدیاری کراوی بۆ ناوماڵی شیعەبوو.
رەھەندی دووەمی ڕووداوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوە بوو کە لایەنێکی سیاسی بەشێوەیەکی تاکرەوانە دەیەوێت عێراق بەرەو ھەڵدێرببات لەھەمان کاتدا ھەرئەو لایەنە پەیامێکی ڕوونی دایە سەرجەم لایەنەکان، بەوەی عێراقی شەراکەت نەماوە، چونکە بەبێ رەچاوکردنی ئیرادەی گەلی کوردستان ھەوڵ دەدەن خۆیان بکەنە نوێنەری خەڵکی کوردستان و لە جیاتی خەڵکی کوردستانیش بڕیار بدەن، ئەم عەقڵیەتە بەھەمان شێوە لە حزبێکەوە بۆ حزبێکی دیکە دەستاو دەست دەکات کە پەیامێکی ڕوونە بۆ ئەو لایەنە کوردستانیانەی کە دەیان گووت (گرفتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا پەیوەندی بە ناکۆکی کەسەکانەوە)، ھەیە وەک ئاماژەیەک بەوەی ناکۆکی نێوان "مەسعود بارزانی" سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و "نوری مالیکی"، سەرۆکی حزبی دەعوەوە گرفتەکەی دروست کردووە نەیان دەپرسی بودجەی کوردستان بۆ بڕدرا؟ پشکی پێشمەرگە بۆ نەدرا؟ رێگری لە ھەناردەی نەوت دەکرا؟.
بینیمان لەسەر دەمی دەوڵەتی یاسا، چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆزی کورد کرا دەشبینین ئێستا سیاسەتی عێراق چۆنە بەرانبەر بە ھەرێمی کوردستان، کەواتە ھەموو ھاوکێشەکان ئەوەمان بۆ دەردەخات کە عێراقی تازە ناتوانێت پێکھاتەکانی لەخۆی کۆبکاتەوە و دەرکەوت سیاسییەکانی عێراق لەبەڕێوەبدرنی حوکم فاشلن، چونکە لەماوەی ١٤ ساڵی رابردوو تۆ نەتوانی عێراقی بونیاد بنێیت کەواتە گەرەنتی ناکرێت بەیان ساڵی دیکەش ئامانجی عێراقییەکان بێنیتەدی.
دواخاڵ ئەوەیە کە ئێستا پرۆژەیەکی ھەمەلایەنە ھەیە بەوەی دووبارە ھێزی ھاوپەیمانان بگەرێتەوە بۆ عێراق و سوننە گەیشتوەتە ئەو باوەڕەی جیابوونەوەیان وەک ھەرێمێکی سەربەخۆ لەعێراقدا قازانجی ئەوانە، چونکە دواجار ھەر بەرپرسیاریەتێک ھەبێت خۆیان ھەڵی دەگرن، بۆ ئەوانەیش ئاسانترە چونکە نزیکن لە ھەرێمی کوردستان بە نزیک بوونەوەشیان لە کوردستان دەتوانن سود لە پێشکەوتنەکان وەربگرن، ئێستاش ھەندێک سەرکردەی سوننەی عێراق بەنیازن پێشنیاری ئەوە بکەن کە دوای نەمانی داعش چی بکەن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان تا بتوانن ئەو بیرۆکە سەرکەوتووی کوردستان دووبارە بکەنەوە بۆ ئەمەش بەشێوەی جۆراو جۆر چەندین پێشنیار و پرۆژە ئاراستەی بارزانی کراوە کە باشترین بژاردە کە بارزانیش پشگیری لێدەکات ئەوەیە کە گەرەنتی بدرێتە پێکھاتەکانی ناوشاری موسڵ و ناوچە سوننە نشینەکان بەجۆرێک دەبێت بەشێوەی ھەرێم یان پارێزگای جیاواز ئەو ناوچانە بەش بەش بکرێت و خۆیان بریار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن بەم شێوەیە دەسەڵاتی تاکڕەوی لە عێراقدا ناتوانێت تەحەکم بەسەر ھەموو پێکھاتەکانەوە بکات ناشزانرێت دوای نەمانی داعش ئایندەی عێراق لەبەرداشی شەڕی شیعە و شیعە سوننە و سوننە بەرەو کوێوە دەڕوات.





ئەم هەواڵە 3541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad